دوو هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د ئیبراهیمزاده و سه‌لام بازه‌رگانی دوای چوار مانگ ده‌ستبه‌سه‌ربوون له لایەن ڕێكخراوی ئیتڵاعاتی سپای پاسدارنه‌وه، به دانانی بارمته له بەندیخانەی نه‌غه‌ده ئازاد كران.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، موحه‌ممه‌د ئیبراهیمزاده و سه‌لام بازه‌رگانی له ڕێكه‌وتی ١١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی پاردا له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕێكخراوی ئیتڵاعاتی سپای پاسدارانه‌وه له پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه سەربازی-ئه‌منییه له ورمێ كرابوون. ئه‌م دوو هاووڵاتییه ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی پوشپه‌ڕ به دانانی بارمته‌ی ٨٠٠ و ٥٠٠ میلیۆنی ئازاد كران.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان پێشتر به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئه‌م دوو هاووڵاتییه ڕایانگه‌یاندبوو كه ناوبراوان له كاتی ده‌ستبه‌سه‌بوونیان و ڕاگرتنیان له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ٧ی تیری ڕێكخراوی ئیتڵاعاتی سپای ورمێ‌دا، ته‌نیا یه‌ك جار توانیبوویان پێوه‌ندیی ته‌لەفۆنی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بگرن.