سەبارەت بە دابیننەکردنی پێداویستیی خێرای پزیشکی بۆ زیندانیی سیاسیی کورد زه‌ینه‌ب جه‌لالیان و هەروەها هەردوو داكۆكیكاری مافی مرۆڤ نه‌رگس محەممه‌دی و سوهه‌یلا حیجاب کە بەپێی ڕاپۆرتەکان لە خزمەتگوارییەکان بۆ ڕزگاربوون لە مەترسیی نەخۆشیی کۆرۆنا بێبەش کراون، ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی داوای له ده‌سه‌ڵاتدارنی ئیران كرد به‌په‌له پێداویستی و چاره‌سه‌ی پێویستیان بۆ ته‌رخان بكرێت.
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، به‌ندكراوی سیاسیی كورد، مانگی ڕابردوو له قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی قه‌رچه‌ك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، هه‌روه‌ها له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به نه‌رگس محمه‌ممه‌دی له‌زیندانی زه‌نجان و سوهه‌یلا حیجاب له زیندانی قه‌رچه‌ك بڵاو بوویه‌وه كه گوایه تووشی نه‌خۆشیی كۆر‌ونا بوون.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه کە زه‌ینه‌ب جه‌لالیان دوو حه‌فته دوای ئەوەی له زیندانی شاری ڕه‌ی (قه‌رچه‌ك)ـەوە بۆشوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە، تووشی شاردنەوەی زۆرەملێ بووە، ده‌سه‌ڵاتدارنی ئێرانی ده‌بێ زۆر خێرا و بەبێ دواخستن، چاره‌نووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو ئاشکرا بکەن و ڕێگه‌ی پێ بدەن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و پارێزه‌ره‌كه‌ی پێوه‌ندی بگرێت.