به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٩ی پووشپه‌ڕ، هێزكانی پاسه‌وانی سنووری ئێران له‌ ناوچه‌ی سنووریی سۆمای برادۆستی سه‌ر به ‌پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، كاروانێكی كۆڵبه‌رانیان دایه‌ به‌ر ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و له ‌ئاكامدا سێ كۆڵبه‌ر به ‌ناوه‌كانی حیكمه‌ت ئه‌حمه‌دی، شه‌مزین ئه‌حمه‌دی و ڕۆشن جه‌هانگیر بریندار بوون.
ئه‌م سێ كۆڵبه‌ره‌ بۆ دەرمانکردن ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ شاری گەڤەری‌ كوردستانی توركیا‌ كراون.