سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە مەریوان ڕایانگەیاندووە کە تێکهەڵچوونی نێوان هێزەکانی پاسەوانی سنوور و کۆمەڵێک لە دەروێشان لە سنووری باشماخی ئەو شارە و تەقەکرنی ئەو هێزانە، برینداربوونی چەندین دەروێشی لێ کەوتۆتەوە.
بە وتەی ئەم سەرچاوانە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٩ی پووشپەڕ، نزیکەی دوو هەزار دەروێشی تەریقەتی قادری بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شێخ موحەممەدی کەسنەزانیی سەرۆکی تەریقەتەکەدا لە شاری سلێمانیی هەرێمی کوردستان، چوونەتە دەروازەی سنووریی باشماخ، بەڵام هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران مۆڵەتی پەڕینەوەیان پێ نەداون و هەر ئەمەش بۆتە هۆی تێکهەڵچوون و گرژی لەم دەروازە سنوورییەدا.
بە وتەی شایەتحاڵەکان، لە حاڵێکدا کە بەشێک لەم دەروێشانە ویستوویانە لەم دەروازە سنوورییە بپەڕنەوە، لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە تەقەیان لێ کراوە کە لە ئاکامدا لانیکەم سیان لەم دەروێشانە بە توندی بریندار بوون.
دەوترێت بریندارەکان کە هێشتا ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی مەریوان لە پارێزگای کوردستاندا و پێنجوێنی هەرێمی کوردستان. دەوترێت کە یەک لەو بریندارانە لە دۆخێکی ناجێگیردایە.
ئێستا زیاتر لە هەزار دەروێش دوای پەڕینەوە لە دەروازەی سنووریی باشماخ چوونەتە ناو هەرێمی کوردستانەوە و هێزە ئەمنیەتییەکانی هەرێم گەمارۆیان داون.
شێخ موحەممەد کەسنەزانی، سەرۆکی تەریقەتی قادریی کەسنەزانی، دانیشتووی شاری سلێمانیی هەرێمی کوردستان بوو کە ڕۆژی ١٤ی پووشپەڕ لە ئامریکا فەوتی کرد و وا بڕیارە سبەینێ لە سلێمانی ئەسپەردە بکرێت.
مەریوان؛ نائارامی و تێکهەڵچوون لە سنووری باشماخدا و برینداربوونی چەندین دەروێش بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە