به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٣ی پووشپه‌ڕ، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان له شاری نه‌غه‌ده هاووڵاتییه‌كی كوردیان به ناوی “ئومید موسته‌فاپوور” ده‌ستبەسه‌ر کرد و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیاریان كردووە. هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان وێڕای پشكنینی ماڵی ناوبراو، هەندێ لە کەرەستە و کەلوپەلە شه‌خسییەکانیشیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه.
هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان هیچ هۆکارێكیان وەک هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناوبراو دەستنیشن نەکردووە.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له لایه‌ن تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانه‌وه كۆ كراونه‌ته‌وه، له یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی پووشپه‌ڕه‌وه تا هه‌نووكه، لانیكه‌م ١٣ چالاك و هاووڵاتیی كورد له شاره‌كانی سنه، مه‌هاباد، مه‌ریوان و ئیسلام‌ئاوای ڕۆژئاوا، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له ناو ئه‌م كه‌سانه‌دا ته‌نیا “كاوان كه‌سرایی” به دانانی بارمته ئازاد کراوه و هیچ زانیارییەک له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و ١٢ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كه‌ی‌تر له به‌رده‌ستدا نییه.
نه‌غه‌ده؛ هاووڵاتییه‌كی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە