لقی ٢ی دادگای ئینقلاب ئیسلامیی ورمێ حوکمی لەسێدارەدانی بەسەر بەندکراوێکی مەزهەبی کورد بە ناوی “مەحیەدین تازەوارد” بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە گروپە سەلەفییەکان» سەپاندووە. هەروەها “عبدولسەلام مەردان ڕزگە”یش کە هاودۆسیەی ئەوە و حەفتەی ڕابردوو بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو، هەر بەم تۆمەتە حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێدراوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بەردەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتووە، دادگای ئەم بەندکراوە سوننەیە حەفتەی ڕابردوو لە لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێدا بە سەرۆکایەتیی دادوەر “عەلی شێخلوو” بەڕێوە چووبوو. ئەمڕۆ مەحیەدین تازەوارد براوەتە بەردەم دادگا و پێی ڕاگەیەنراوە کە بە تۆمەتی«ئەندامێتی لە گروپە سەلەفییەکان» حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.
هەروەها “عبدولسەلام مەردان ڕزگە”یش کە هاودۆسیەی ئەوە و حەفتەی ڕابردوو بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەن ئازاد کرابوو، هەر بەم تۆمەتە حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.