بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕ، «حەیدەر قوربانی»، کرێکاری بەندکراو و یەکێک لە ئەندامانی یەكێتیی ئازادی کرێکارنی ئێران، دوای ٢٢ ڕۆژ دەستبەسەر کران، بەدانانی بارمتەی٢٥٠میلیۆنی لەزیندانی ئێوینی تاران ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی ١٨ی جۆزەردان لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی لەتاران دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین کرا.
ئەم چالاکە کرێکارییەی خەڵکی کامێران، لەماوەی دەستبەسەربوونیدا جارێک براوەتە لقی٣ی لێپرسینەوە لەشاری «قودس»و تۆمەتەکەی بۆ ڕوون کراوەتەوە. تۆمەتی ناوبراو ”ھەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەویی” ڕاگەیەنرابوو.