سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ٧ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنیەتییەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتڵاعات، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی چالاکی کورد ئەفشین شێخەلئیسلامی لە شاری سنەدا و دەستبەسەریان کردووە.
نگین شێخەلئیسلامی، خوشکی ئەم چالاکە کوردە، دوای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند: «ئەمڕۆ نزیک کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی، ٥ کەس لە هێزەکانی وەزارەتی ئیتڵاعات چوونەتە نێو ماڵی دایک و باوکمەوە لە سنەدا و بێئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەک بدەن، ئەفشینیان دەستبەسەر کردووە و پاشان بۆ زیاتر لە ٣ کاتژمێر هەرهەموو ماڵەکەیان پشکنیوە. دایکم لە ئاست ئەم کردارەیاندا ناڕەزایی دەربڕیوە، بەڵام هیچ وەڵامێکی دروستیان پێ نەداوەتەوە و براکەمیان لەگەڵ خۆیان بردووە».
ئەفشین شێخەلئیسلامی پێشتریش لە کاتی دەستگیرکردنی بەربڵاو و دەستەجەمعیی چالاکانی ژینگەپارێز و ئەندامانی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللیدا، لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ لە سنەدا دەستبەسەر کرا و دوای مانگێک لە ٢٨ی سەرماوەزدا بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا. دواتر لە دادگادا بە تۆمەتی «پڕوپاگەندەی دژ بە حکوومەت» لە ٢٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٨دا حوکمی ٩١ ڕۆژ زیندانی بۆ بڕایەوە، بەڵام بە حسێبکردنی ماوەی دەستبەسەربوون و هەروەها لەبەر دۆخی نالەباری زیندانەکان لە ئەنجامی کەوتنەوەی پەتای کۆرۆنادا، پاشماوەی حوکمەکەی ئەو و ٤ چالاکی دیکە بەخشرا.
ئەم چالاکە کوردە کە دانیشتووی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکایە، لەم دوو ساڵەی دواییدا لەبەر حوکمی «قەدەغەبوونی چوونەدەرەوە»ی لە ئێران کە لە لایەن لقی دووی لێپرسینەوەی دادسەرای سنەوە دەرکراوە، نەیتوانیوە بگەڕێتەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونەکەی خۆی لە ئامریکا.
“ئەفشین شێخەلئیسلامیی وەتەنی” تا ئێستا چەندین جار بە هۆی چالاکیی سیاسی و مەدەنییەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێ کراوە و لانیکەم چوار جار لە لایەن ڕێکخراوە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، یەک لەوانە دەگەڕێتەوە بۆ بەفرانباری ١٣٨٩ کە وێڕای کۆمەڵە چالاکێکی سیاسی و مەدەنیی دیکە لە ماڵی “حەبیب لەتیفی”دا دەستبەسەر کرا، ئەو کەسانە هەوڵیان دەدا بەر بە لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە بگرن. حوکمی لەسێدارەدانی حەبیب لەتیفی لە ئاکامی هەر ئەم هەوڵانەدا پووچەڵ کرایەوە و گۆڕرا بۆ زیندانی هەتاهەتایی. ئەودەم چالاکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و لەوانە “ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی”، لە ئاست دەستگیرکردنی ئەفشین شێخەلئیسلامیی وەتەنی و چالاکانی دیکەی دژی ئێعدامدا، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
سنە؛ ئەفشین شێخەلئیسلامی، چالاکی کورد، دەستبەسەر کرا
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە