به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، شه‌وی دووشه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، كۆڵبه‌رێكی كورد به‌ناوی “ئه‌رسه‌لان ناتوش” له ناوچه‌ی سنووریی جه‌رمێی ورمێ، سه‌ر به پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، كه‌وته به‌ر دەسرێژی گولله‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور و دوای ئه‌وه‌ی بریندار بووە له لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوەندیی ئه‌م شاره كراوە.
ئه‌م كۆڵبه‌ره کە خه‌ڵكی گوندی «زنگولان»ی ناوچه‌ی ته‌ڕگەوەری ورمێیە، له حاڵێكدا كه لاقی به‌ر گولله کەوتبوو، ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌م به‌ندیخا‌نه‌دایه.
ده‌وترێ ئه‌م كۆڵبه‌ره له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ربووندا هیچ جۆره بارێكی پێ نه‌بووه و “هاتوچۆی نایاسایی له سنوورەوە” وەک تۆمەتەکەی ڕاگه‌یەنراوه.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له لایه‌ن تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانه‌وه كۆ كراوه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تای مانگی جۆزه‌ردانەوە تا ئێستا حه‌وت كۆڵبه‌ر و كاسبكاری سه‌رسنوور به‌ناوه‌كانی “قادر یادسار، ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌دی، موحسین ده‌روێشزاده، ئیبراهیم جۆردیزەج، سه‌جاد دالایی میلان و عومه‌ر مه‌سڵه‌حه‌تی”، بە هۆی ته‌قه و دەسڕێژ‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران و توركیاوە، له‌ناوچه سنوورییەکانی ئێران كوژراون و ده كه‌سی دیکەش بریندار بوون. هه‌روه‌ها له مانگی ڕابردوویشدا (گوڵان) لانیكه‌م ٥ كۆڵبه‌ر و كاسبكارێک بە هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چەکدارەكانی ئیران و توركیاوە بوونه‌ته قوربانی و گیانیان لە دەست داوە.
ورمێ؛ کۆڵبەرێک لە دوای برینداربوون ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره كراوه
ڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوەمەترسیی لەسێدارەدانی خێرای زیندانیی مەزهەبیی کورد داوود عەبدوڵڵاهی دوابەدوای گواستنەوەی بۆ ژووری تاکەکەسی
ڕۆژی سێشەممە ٥ی بەفرانبار (٢٦ی دیسامبەر) داوود عەبدوڵڵاهی، زیندانیی مەزهەبیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام، دوای ١٤ ساڵ بەندکران بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی...
زیاتر بخوێنەوە