به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، حه‌فته‌ی ڕابردوو لقی ٢٥ی دیوانی باڵای ئێران سزای ١٥ ساڵ زیندانی بۆ “سه‌ردار ئۆزموش”، به‌ندكراوی سیاسیی كورد، وەک خۆی په‌سه‌ند كردووه.
له ڕۆژانی ڕابردوودا په‌سه‌ندبوونی حوكمه‌كه به شێوه‌ی فه‌رمی له لایه‌ن به‌شی ئیجرای ئه‌حكامی زیندانی ناوه‌ندیی ورمێوە به‌م به‌ندكراوه سیاسییه ڕاگه‌یه‌ندراوە.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه پێشتر و له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوودا له لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێوە به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر «عه‌لی شێخ‌لو» به تۆمه‌تی «ئه‌ندامێتی له حیزبی كرێكارانی كوردستان (پ‌ک‌ک)»دا، سزای ١٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پابوو. هه‌روه‌ها ناوبراو له‌لایه‌ن لقی ١١٦ی دادگای ورمێوە به تۆمه‌تی «هاتنی نایاسایی بۆ نێو ئێران» به ٣ ساڵ زیندان سزا درابوو. ئه‌م حوكمه له لقی ١٣ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ورمێ‌دا بۆ دوو ساڵ كه‌م كرابوویه‌وه.
ئه‌م حوكمه له حاڵێكدا بۆ سه‌ردار ئۆزموش دەرچووه كه ئه‌م هاووڵاتییه كورده نزیكه‌ی ١٢ ساڵ پێش دوای چه‌ند ساڵ ئه‌ندامبوونی له حیزبی كرێكارانی كوردستاندا، لەو حیزبە دابڕابوو و له یه‌كێک له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا نیشته‌جێ بوو و سه‌ردانكردنیشی بۆ ئێران به شێوه‌یه‌كی یاسایی و به پاسپۆرته‌وه بووه.
سه‌ردار ئۆزموش ڕۆژی ٢٠ی سه‌رماوه‌ز له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ورمێوه ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو و دوای ١٠ ڕۆژ لێپرسینه‌وه له یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌رگه ئه‌منیه‌تییەکانی ئه‌م شارەدا، بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ گواسترابوویه‌وه.
ورمێ؛ دیوانی باڵای ئێران سزای ١٥ ساڵ زیندانی بۆ به‌ندكراوێكی سیاسی په‌سه‌ند كرد
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە