سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگه‌یاند به‌ندكراوێك به ناوی ئازاد جه‌عفه‌ر سه‌عیدی، ته‌مه‌ن ٢٥ساڵ، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان به مەبەستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین بەرانبەر بە نه‌دانی پشووی كاتی و هه‌روه‌ها گوشاره‌كانی به‌رپرسی به‌ندیخانه‌ی بۆكان ده‌ستی دایه مانگرتن.
ئه‌م به‌ندكراوه حه‌فته‌ی ڕابردوو له گه‌ڵ سێ به‌ندكراوی دیكه‌دا كه‌وتنه به‌ر په‌لامار و لێدان له لایه‌ن حه‌بیب محه‌مه‌دی سه‌رۆكی زیندانه‌وه و به فه‌رمانی ناوبراو ڕێگه نادرێ به هیچ كام له به‌ندكراوانی به‌ندی٢ (بند اصلاح و تربیت) بڕۆنه موره‌خه‌سی.
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، تۆماركردنی سکاڵا لە لایەن بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م به‌ندكراوا‌نه‌وە لەسەر سه‌رۆكی به‌ندیخانه و هه‌روەها بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی لێدانه‌كه لە میدیاکاندا، بۆتە هۆی ئه‌وه‌ی ناوبراو له كرده‌وه‌یه‌كی نایاساییدا ڕیگه نه‌دا هیچكام له به‌ندكراونی به‌ندی ٢ پشووی كاتی وه‌ربگرن.
ئازاد سه‌عیدی هاووڵاتیی شاری بۆكانه و نزیكه‌ی ٦ ساڵی پێش به تۆمه‌تی «هەڵگرتن و گواستنەوەی مادە هۆشبەرەکان» ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و سزای ٢٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه، ئه‌م به‌ندكراوه له ساڵانی ڕابردوودا به دانانی بارمته سێزده جار پشووی كاتی یان مورەخەسیی وه‌رگرتبوو.
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له‌سه‌ر لێدان و په‌لاماردانی ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوان له لایه‌ن به‌رپرسی زیندانی بۆكانەوە، ڕۆژی ١٥ی جۆزه‌ردان چوار كه‌س له به‌ندكراوانی به‌ندی ٢ی ئه‌م به‌ندیخانه‌یه به‌ناوه‌كانی “مێهران جه‌عفه‌ری، ئه‌یوب ئه‌سه‌دی، ئه‌مانوڵڵا نه‌قشبه‌ندی و جه‌عفه‌ر سه‌عیدی”، به فه‌رمانی سەرۆکی زیندان براونه‌تە حەوشەی بەندەکە و به باتۆمی ئه‌لكترۆنیكی ئەشکەنجە کران. هه‌روه‌ها بە مەبەستی چاوترسێنکردن و تەمێکردنیان، پاسەوانانی بەندیخانە سه‌ری هەر چواریان تاشیبوون.
بۆكان؛ به‌ندكراوێك مانی له خواردن گرت
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە