بە پێی ئەو زانیارییانەی بە دەستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی ڕابردوو ١٥ی جۆزەردان، ھێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئێسلامیی ئێران لە ناوچەی سنووریی شاری بانە، کاروانێکی کۆڵبەرانیان داێە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ و ئەمەش بووە ھۆی برینداربوونی کۆڵبەرێک بە ناوی “عەلی مەعارفی”.
ئه‌م كۆڵبه‌ره‌ خه‌ڵكی گوندی «نەنوور»ی سه‌ربه‌ شاری بانەیە‌، ناوبراو لاقی‌ به‌ر گولله کەوتووە‌ و بۆ چاره‌سه‌رکردن ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بانه‌ كراوه‌.
به‌ پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌ لایه‌ن تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانه‌وه‌ كۆ كراوه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تای مانگی جۆزه‌ردانەوە تا ئێستا پێنج كۆڵبه‌ر و كاسبكاری سه‌رسنوور به‌ ناوه‌كانی “قادر یادسار، ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌دی، موحسین ده‌روێشزاده‌، ئیبراهیم جۆردیزەج و سه‌جاد دالایی میلان”، بە هۆی ته‌قه و دەسڕێژ‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران و توركیاوە، له‌ ناوچه‌ سنوورییەکانی ئێران كوژراون و یازده‌ كه‌سی دیکەش بریندار بوون.