به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، لانیكه‌م سێ به‌ندكراوی بەندی پانزده‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ به هۆی نیشانه‌كانی نه‌خۆشیی كۆڤید ١٩وە بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تاڵه‌قانیی شاری ورمێ گواستراونه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، ناسنامەی ئه‌م سێ به‌ندكراوهش‌ی ئاشکرا کرد که ناویان “مه‌جید چنارانده”، “حسه‌ین سه‌روه‌ری” و “فه‌ردین سه‌یاد”ـە.به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یە، ئه‌م به‌ندكراوانه ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان به هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه به باشی هه‌ناسه بكێشن، نێردراون بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زیندان و دوای ئه‌وه‌ی نەیانتوانیوە چاره‌سه‌ری کێشەکەیان بکەن، به‌په‌له ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تاڵه‌قانیی ورمێ ده‌كرێن.
پێشتر تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ڕاپۆرتێكی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ئێران‌دا، لانیكه‌م ٥ به‌ندكراوی زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ گیانیان لە دەست داوە کە نیشانەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسەیان پێوە دیار بووە. ناسنامەی چوار كه‌سیان ئاشکرا کراوە کە بریتین له “فاتمه عه‌لیزاده، حه‌سه‌ن جه‌وادی، فه‌ریق موحەممه‌دی و ئه‌نوه‌ر قوربانزاده.