له ئاكامی ته‌قه‌ی هێزه سنوورپارێزە‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه سه‌رسنوورییەکانی شاری پیرانشاری پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوادا، سێ كۆڵبه‌ر بریندار بوون.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژێ پێنجشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان (٢٨/٥/٢٠٢٠) هێزه سنوورپارێزە‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له سنووری شاری پیرانشار، كاروانێكی كۆڵبه‌رانیان دایه به‌ر دەسڕێژی ڕاسته‌وخۆ كه له ئاكامدا ٣ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “كه‌مال گه‌وهه‌ری”، “كامیل گه‌وهه‌ری” و “ڕه‌سووڵ چیله‌ك” بریندار بوون، ئه‌م سێ كۆڵبه‌ره بۆ چاره‌سه‌رکردن ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری چۆمانی سه‌ر به هه‌رێمی کوردستان كراون.
به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له لایه‌ن تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانەوە كۆ كراوته‌وه، له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی ڕابردوودا پێنج كۆڵبه‌ر و كاسبكاری سه‌رسنوور له ئاكامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سنوورپارێزە‌كانی ئێران و توركیادا له ناوچه سنوورییەکانی نێوان پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و وڵاتی توركیا و هه‌رێمی كوردستاندا كوژراون و نۆ كه‌سی دیکەیش بریندار بوون.
پیرانشار؛ برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له ئاكامی ته‌قه‌کردنی هێزه سنوورپارێزەكاندا
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە