ڕۆژێك دوای كوژرانی دوو كۆڵبه‌ری كورد به ناوه‌كانی موحسین ده‌روێشی و ئیبراهیم جۆردیزەج لە نزیک گوندی “کەرکووش”ی شاری خووی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، چه‌ند شایه‌تحاڵێك له وتووێژێكدا زانیاریی زیاتریان دایه تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان.
به وته‌ی ئه‌م شایەتحاڵانه، كاروانێكی چوار كه‌سی لە كۆڵبه‌ران كه بارەکەیان جگەرە بوو، شه‌وی ڕابردوو (٨ ی جۆزه‌ردان) له دەوروبەری گوندی كەركوشی سەرسنووری توركیا، نزیکەی كاتژمێر ١٠ی شه‌و كه‌وتنه بۆسەی هێزه سنوورپارێزەکانەوە، ئەوان یەکسەر بە نیشانەی ته‌سلیمبوون له سه‌ر زه‌وی ڕاکشان، سەرەڕای ئەمەش له مه‌ودای چه‌ندمەترییه‌وه کەوتنە بەر ده‌سڕێژەوە و له ئه‌نجامدا موحسین ده‌روێشی و ئیبراهیم جۆردیزەج ده‌ستبه‌جێ گیانیان له ده‌ست دا و ئه‌و دوو كۆڵبه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ش توانییان له شوێنی ڕووداوه‌كه دوور بکەونەوە و خۆیان ڕزگار بکەن.
ئه‌م شایەتحاڵانه هەروەها باسیان له‌وەش كرد كه هێزه سنوورپارێزە‌كان دوای كوشتنی ئه‌م دوو كۆڵبه‌ره ته‌رمه‌كانیان له تاریكی شەو‌دا واز لێ هێناوە، بەڵام دوابه‌دوای ئاگاداربوونەوەی بنه‌ماڵه‌كانیان، ته‌رمه‌كان ڕه‌وانه‌ی پزیشكیی یاسایی شاری خووی كراوە.
ئیبراهیم جۆردیزەج له‌دایكبووی ١٣٧١ی هه‌تاوی و خه‌ڵكی گوندی كەركوش، دوای تەواوکردنی خوێندنی سه‌ره‌تایی لە بەر دەستکورتی و هەژاری نەیتوانیبوو درێژە بە خونێندن بدات. ناوبراو له ته‌مه‌نی ١٨ ساڵیدا باوكی له ده‌ست ده‌دا و بۆ بژێوی ژیانی خۆی و بنه‌ماڵه‌کەی ناچار ده‌بێ ڕوو بكاته كۆڵبه‌ری. هەروەها موحسین ده‌روێشی کە له‌دایكبووی ١٣٧٣ی هه‌تاوی بوو، دوو ساڵێک دەبوو کە هاوسه‌رگیریی كردبوو و باوكی منداڵێكی كچ بوو.
بنه‌ماڵه‌ی ژماره‌یەك له‌و كۆڵبه‌رانه‌ی كه له ناوچه‌ی خووی و ماكۆ گیانیان له ده‌ست داوه، پێشتر له وتووێژێكدا له گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئه‌وه‌یان پشتڕاست كردبوویه‌وه كه هێزه سنوورپارێزە‌كان دوای كوشتنی كۆڵبه‌ران ته‌رمه‌كانیان واز لێ دێنن و بڕێك جاریش له سه‌ر زه‌وی ڕایانده‌كێشن.
هه‌روه‌ها له ڕێكه‌وتی ٢٠ی گوڵانی ڕابردوودا هێزه سنوورپارێزە‌كان دوای كوشتنی “لوقمان چوارگۆشه” له گوندی «بله‌سووری سوفلا» سه‌ر به شاری خووی، ته‌رمه‌كه‌یان واز لێ هێناوه تاكوو ببێته خۆراكی سه‌گه‌كان، ده‌وترێ دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌م كۆڵبه‌ره به‌شێك له ده‌موچاوی له لایه‌ن سه‌گه‌كانه‌وه خورابوو.
نوێکرایەوە؛ دوو كۆڵبه‌ره كوژراوه‌كه‌ی خووی له مه‌ودایه‌كی نزیكەوە ته‌قه‌یان لێ كراوه
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە