به پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌كینه په‌روانه به‌ندكراوی سیاسیی كورد، ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان (٢٥ی مەی ٢٠٢٠) بۆ دەربڕینی ناڕه‌زایه‌تی بەرانبەر بە سەپاندنی سزای ٥ ساڵ به‌ندكران و هەروەها جێبەجێنەبوونی یاسای جیاکردنەوەی بەندکراوان بە پێی تۆمه‌تەکانیان له به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌كی وه‌رامیندا، مانی له خواردن گرتووه.
ده‌گوترێ دوای چه‌ندین حه‌فته ڕاگرتنی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له به‌ندی قه‌ره‌نتینه‌ی زینداندا، ئێستا گواستراوه‌ته‌وه بۆ بەندی ٣ی بەندیخانە کە تایبەتە بە بەندکراوانی تۆمەتبار بە بواری ماددە سڕکەرەکان و هەروەها ئەوانەی کە بە هۆی قەرزداری یان کێشەی ماڵییەوە دەستبەسەر کراون.
په‌یمان دوڕئەفشان، پارزه‌ری ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه، رۆژی ٥ی جۆزه‌ردانی ئەمساڵ ڕایگەیاند که لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران سزای ٥ ساڵ زیندان و ٢ ساڵ قەدەغەکردنی ئه‌ندامێتی له ده‌سته و لایه‌نه سیاسییه‌كانی بە سەر ئەو خانمەدا سەپاندووە.
ناوبراو له ئێكاونتی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویترەکەی خۆیدا نوسیویەتی کە ئه‌م حوكمه ده‌نێردرێته بەردەم دادگای پێداچوونه‌وه.
بە پێی حوكمی دادگا، تۆمه‌تی په‌روانە بریتییە لە ئه‌ندامێتی له گرووپه‌كانی دژ به حکوومەتدا (كۆمه‌ڵه و دیمۆكرات) به ئامانجی دروستکردنی مەترسی لە سەر ئاسایشی وڵات. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه لانیكه‌م پێنج سازمانی سیاسی و سه‌ربه‌خۆ به ناوه‌كانی كۆمه‌ڵه و دیمۆكرات له كوردستاندا چالاكن و ئامادەبوونیان هەیە.
ده‌گوترێ ئه‌م هاووڵاتییە كورده‌ی خه‌ڵكی خوراسان له کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا و دوای سه‌ردانکردنی كۆنسووڵخانەی ئێران له هەولێری پێتەختی هەرێمی كوردستان، داوای گەڕانەوە بۆ ئێرانی كردو‌وه و له ڕێکەوتی ١٨ی ڕێبه‌نداندا هەر بەم مەبەستە چۆتە سنووری باشماخ، بەڵام یەکسەر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئێوینی تاران كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار پێشتر سەبارەت بە دۆخی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه‌ی كورد به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگه‌یاندبوو كه ناوبراو دوای كۆتاییهاتنی لێكۆڵینه‌وه‌كان گواستراوەتەوە بۆ به‌شی ژنانی به‌ندیخانه‌ی ئێوین و له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵیشدا به هۆی نووسینی دروشم، لەو‌ێشەوە دیسان گواستراوەتەوە و ئەم جار براوەتە به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌كی وه‌رامین و دوای ٤ ڕۆژ مانەوە له ژووری تاكه‌كه‌سیدا گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی «ئه‌مین ئاباد» له شاری ڕه‌ی.
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوەیە، خانمی په‌روانه دوای ٢٥ ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی دەروونپزیشكیی ئه‌میناوای شاری ڕه‌ی، سەرلەنوێ گواستراوەتەوە بۆ قه‌ره‌نتینه‌ی به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌ك.
تاران؛ سه‌كینه په‌روانه، به‌ندكراوی سیاسیی كوردی خوراسان، مانی له خواردن گرت
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە