ڕۆژی ڕابردوو لەئاکامی ته‌قه‌كردنی هێزه‌کانی پاسه‌وانی سنووری كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ر له ناوچه‌ی سنووریی «سۆمای برادۆست»ی شاری ورمێ، كۆڵبه‌رێك كوژرا و دوو كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٤ی جۆزه‌ردان( ٢٠٢٠.٠٥.٢٥)، دەستەیەك له كۆڵبه‌رانی گوندی «کووران»ی سه‌ر به ناوچه‌ی «سۆمای برادۆست» له ناوچه سنوورییەکانی شاری ورمێ، کەوتنە بەر دەسڕێژی ڕاسته‌وخۆی هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران کە له ئاكامی ئه‌م ده‌سڕێژه‌دا كۆڵبه‌رێك به ناوی “ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌دی” گیانی لە دەست دا و دوو برای دیکەیش بە ناوەکانی “توران ئه‌حمه‌دی” و “ڕەدوان ئه‌حمه‌دی”، بریندار بوون.
به پێی ئاماره كۆكراوه‌كانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤیی كوردستان، له پێنج ڕۆژی ڕابردوودا ٣ كۆڵبه‌ر و كاسبكارێكی سەرسنوور له ئاكامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چەکدارەكانی ئێران وتوركیا له ناوچه سنوورییەکانی نێوان پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و وڵاتی توركیادا، گیانیان له ده‌ست داوه و شه‌ش كه‌سی دیكەیش بریندار بوون.
ورمێ؛ كوژرانی كۆڵبه‌رێك و برینداربوونی دوو كه‌سی دیكه له لایه‌ن هێزەکانی پاسه‌وان سنووری کۆماری ئێسلامییەوە
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە