بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، داواکاریی گشتیی شارەکانی مهاباد و ورمێ تاوەکو ئێستا هێچ وەڵامێکی داواکاریی “حوسێن عوسمانی” و “حيسەن ڕەستگاری مەجد”، دوو بەندکراوی سیاسیی تەمەن ٥٠ و ٦٠ ساڵی بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ بۆ پێدانی مۆڵەتی چوونەدەرەوە لە بەندیخانەی نەداوەتەوە.

حەسەن ڕەستگاری مەجد تووشی نەخۆشیی ئاسمە و شەشەمین ساڵی ماوەی ١٥ ساڵ بەندکرانی لەو بەندیخانەیەدا تێپەڕدەکات. هەروەها حوسێن عوسمانی لەکاتێکدا حەوتەمین ساڵی سزای ٣٠ ساڵ بەندکرانی تێپەڕدەکات لە دۆخی تەندروستییەکەی بەهۆی ئەو ئەشکەنجانەی لەکاتی دەستبەسەکرانیدا کراوە زۆر ناجێگریرە و لەم ماوەیەی دواییدا بێبەش کراوە لە پێڕاگەیشتنی پزشکی.

هاوکات ئەمڕۆ غوڵام حوسێن ئیسماعیلی، وتەبێژی دەزگای دادی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی پێدانی مۆڵەتی چوونەدەرەوە لە بەندیخانە بۆ بەنکراوە سیاسییەکان گوتی: “پێویستە جەخت بکەمەوە، کە زیاتر لە ٥٠%ی ئەو بەندکراوانەی شمولی بڕیارنامەکەی دەزگای داد دەبن مۆڵەتی چونەدەرەوە لە بەندیخانەیان دراوەتێ”.

قسەکانی ئەو بەرپرسەی دەزگای داد لە کاتێکدایە کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لانی کەم ٢٠٠ بەندکراوی سیاسی و مەزهەبیی کورد لە بەندیخانە جیاوازەکانی ئێراندا بەنکراون و تاوەکو ئێستا مۆڵەتی چوونەدەرەوە لە بەندیخانە تەنیا بۆ ١٠ کەس لە کۆی ئەو کەسانە دەرکراوە.