بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان،  نیوەڕۆی ئەمڕۆ “سەحەر کازمی“، چالاکوانی ژینگەپارێزی کورد پاش کۆتاییهاتنی سزای بەندکرانەکەی لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردە (بەندیخانەی ژنان)ی سنە ئازادکرا.

سەحەر کازمی لە ڕێکەوتی ١٨ی گەلاوێژی ١٣٩٧دا / ٢٠١٨.٠٨.٠٩، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوو و چەند مانگێک لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ئەنجامدرا. لە مانگی ڕێبەندنانی ١٣٩٧دا / ٢٠١٩.٠٢، لە لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی “هەوڵدانی دژی ئاسایشی نەتەوەیی” دادگایی کرا و بە ٥ ساڵ بەندکران سزادرا. ئەو سزایە دواتر لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستاندا بە ٢٠ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

سێ مانگ دەستبەسەرکرانی سەحير کازمی، “مەهوەش ئەمیری”، دایکی و “مادح فەتحی”، هاوسەریشی لە ڕێکەوتی ٢٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٧دا / ٢٠١٨.١١.١٥ پاش ئەوەی بانگ کران بۆ دەزگای هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرکرا و بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ و ٩ ڕۆژ بەمەبەستی گۆشار خستنەسەری سەحير کازمی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کرا.

ئەو چالاکوانە ژینگەپارێزە لە هەموو ماوەی بەندکرانیدا تەنیا جارێک پاش گیان لەدەستدانی باوکی مۆڵەتی چوونەدەرەوە لە بەندیخانە بۆ ماوەی هەفتەیەکی درایە.