بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٢ی ڕەشەمە / ٠٣.١٢، سزای سێدارە (قەساس)ی دوو بەندکراوی تۆمەتبار بە “کوشتنی بەئەنقەست” بەناوەکانی “حوسێن کەچنانلو” و “عەبدوڵلا محەمەدزادە” لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێکرا.

حوسێن کەچنانلو تەمەن ٦٠ ساڵ و حەبدوڵلا محەمەدزادە تەمەن ٧٠ ساڵ ڕۆژی ڕابردوو بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێذارە لە بەندەکان ٣-٤ و ڕاوێژکارییەوە بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوونەوە.

ئە دوو بەندکراوە پێشتر ڕۆژی ١٠ی ڕەشەمە / لەگەڵ “ئەمیر محەمەدپور“، بەندکراوێکی دیکە سزادراو بە سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوونەوە، بەڵام پاش ئەوەی مۆڵەتیان لە بنەماڵەی کوژراوەکان وەرگرت گەڕێندرانەوە بۆ بەندەکانیان.

سزای سێذارەی (قصاص)ی ئەمیر محەمەدپور سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١١ی ڕەشەمە / ٠٣.٠١ لە بەندیخانەی ورمێ جێبەجێکرا.