چەنگیز قەدەم خێر

هاوڵاتی کوردی خەڵکی گوندی هەنیمەنی کامێران

دەستبەسەرکران: جۆزەردانی ١٣٩٠ /

تۆمەت: دژیاتیکردنی خوا (محاربە) لەڕێگەی ئەندامێتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

سزا: ٤٠ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی مەسجێد سلێمان

ڕەوش: بەندکراو لە بەندیخانەی مەسجێد سلێمان

چەنگیز قەدەم خێر، خەڵکی گوندی “هەنێمن”ی کامێران لە مانگی جۆزەردانی ١٣٩٠ / ٢٠١١.٠٦ دا لە کاتێکدا دەستبەسەرکرا کە هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی تەقەیان لێکردبوو و گولـلەیەک بەر گورچیلەی کەوتبوو. ئەو گولـلەیە ئێستاش لە گورچیلەیدا ماوەتەوە و وایکرد کە یەک لە گورچیلەکانی بەتەواوی لەکار بکەوێت.

دانیشتنی دادگاکەی چەنگیز قەدەم خێر و سێ لە هاودۆسییەکانی بەناوەکانی فەخرەدین فەرەجی، ئەیوب ئەسەدی، محەمەدحسێن ڕەزایی لە مانگی خەرمانانی ١٣٩١ / ٢٠١٢.٠٩ لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر “حەسەن بابایی” بەڕێوەچووبوو.

دادگای شۆڕشی سنە لە ئەنجامدا، چەنگیز قەدەم‌خێڕی بە تۆمەتی “دژایەتیکردنی خودا (محاربە) لەڕێگەی ئەندامبوونیکۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان” بە ٤٠ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی مەسجێد سلێیمان سزادا. سەرەڕای ئەوەی ئەو بەندکراوە سیاسییە تانەی لەو سزایە دا، بەڵام هەرگیز وەڵامی تانەکەی نەدرایەوە. چەنگیز قەدەم‌خێڕ لە مانگی خاکەلێوەی ١٣٩٢دا / ٢٠١٣.٠٤ لە بەندیخانەی سنەوە بۆ بەندیخانەی مەسجد سولەیمان گوازرایەوە

لەکاتێکدا کە گورچیلەکەی دیکەی ئەو بەندکراوە سیاسییە ماوەیەکی زۆرە چڵکی کردووە و تووشی خوێنەبربوون بووە، بەرپرسانی بەندیخانەی مەسجد سولەیمان نە بە نەخۆشخانەی دەرەوە بەندیخانەی دەکەن و نە مۆڵەتی چوونەدەرەوە لە بەندیخانەش دەدەن. ئەو بەندکراوە سیاسییە تەنیا جارێک لە ساڵی ١٣٩٤دا / ٢٠١٥ بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک مۆڵەتی چوونەدەرەوە لە بەندیخانەی بە دانانی بارمتە درایە.

چەنگیز قەدەم خێر هەشتەمین ساڵی ماوەی ٤٠ ساڵ بەندکرانەکەی تێپەڕ دەکات، ڕۆژی ٢٠ی سەرماوەزی ١٣٩٨ / ٢٠١٩.١٢.١١، وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر بەوەی چارەسەریی پزشکیی بۆ ئەنجام نادرێت دەستی دایە مانگرتن لە خواردن و سەرەنجام پاش ١٣ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.

ئەو بەندکراوە سیاسییە ڕۆژی ١٤ی ڕەشەمە / ٠٣.٠٤ جارێکی دیکە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بەوەوە ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران ڕێگەنادات مۆڵەتی چوونەدەرەوە لە بەندیخانەی بدرێتێ دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.