بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی، “شارام کازمیان”، چالاکوانی مەدەنی کورد لەلایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر “عەلی شێخلو” بە تۆمەتی “ئەندامێتی گروپە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی” بە ٥ ساڵ بەندکران سزادرا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە تۆڕ گەیشتوون، ئەم چالاکوانە لە رۆژی ١٢ی ڕەشەمە / ٠٣.٠٢ دادگایی کرابوو و ئەم سزایە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٠ی ڕەشەمە / ٠٣.١٠ لە بەندیخانەی ورمێ بەفەرمی بە شەهرام کازمیان ڕاگەیەندراوە.

شارام کازمیان ڕۆژی ١٦ی بەفرانبار / ٠١.٠٦ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ورمێ دەستبەسەرکرابوو و پاشان لە ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندان / ٠٢.٠١لە دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە ئەمنییەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕەوانەکرابوو.