تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند ساڵێک بەسەر چوونەدەرەوەی “ڕامین زەندنیا”، چالاکوانی پێشووی مافەکانی مامۆستایان لە وڵاتی ئێران، ناوەندە ئەمنی و دادوەرییەکان بەردەوامن لە گۆشارەکانیان بۆسەر خۆی و بنەماڵەکەی.

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لەو بارەیەوە لێدوانێکی بۆ تۆڕ دا و گوتی: “لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نامەیەک لەلایەن داوکاریی گشتیی وڵاتی ئێڕانەوە بۆ بنەماڵەی ڕامین زەندنیا نێردراوە و بەپێی نامەکە هەموو حسابە بانکییەکانی ئەو چالاکوانەی مافی مامۆستایان داخراون”.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕامین زەندنیا بەهۆی گۆشاری ناوەندە ئەمنییەکانەوە لە چەند ساڵ پێش ئێستاوە ناچاربووە وڵات بەجێ بهێڵێت. بەڵام لەو چەند ساڵەدا ناوەندە ئەمنییەکان چەندین جار ئەندامانی بنەماڵەکەیان بانگ کردووە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کردوون.

ڕامین زەندنیا، چالاکوانی پێشوی مافەکانی مامۆستایان لەگەڵ “پەروین محەمەدی”ی هاوسەری لە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەزبەری ١٣٩٤دا / ٢٠١٥.١٠.١٥، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سەقز دەستبەسەرکران و پاش نزیکەی مانگێک لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی لە دەستبەسەرگەی “شەهرامفەری”ی سەربە ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سنە ئازاد کرابوون.

ناوبراو پێشتر لە ساڵەکانی ٨٩ و ٩٠یشدا  / ٢٠١٠ و ٢٠١١، چەندین جار لە لایەن ناوەندە ئەمنی و دادوەرییەکانەوە بانگ کرابوو