تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ڕۆژی ١٦ی ڕێبەندان / ٠٢.١٠، “ئەمیر گەوێڵی” هاوڵاتیی کوردی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەرکراوە و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕەوانەکراوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییە ڕانەگەیندراوە.

ناوبراوە برای “ئەکبەر گەوێڵی“، چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی سنەیە لە ناوەڕاستەکانی مانگی سەرماوەزدا / ٢٠١٩.١٢ پاش ئامادەبوونی لە دادگای سنە دەستبەسەرکرا و پاش ماوەیەک برا بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات.

لەکاتی دەستبەسەرکرانی ئەکبەر گەوێڵییەوە دوو جار بڕیاری دەستبەسەرکرانەکەی درێژکراوەتەوە و لە ئێستادا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتدا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.