ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕێبەندان / ٠٢.٠٥، “عەبدوڵلا عەباسی”، مامۆستایەکی وانەی ئایینی دانیشتووی شاری سنە بۆ ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای کوردستان بانگ کرا و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ئەنجامدرا.عەبدوڵلا عەباسیڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕێبەندان / ٠٢.٠٥، “عەبدوڵلا عەباسی”، مامۆستایەکی وانەی ئایینی دانیشتووی شاری سنە بۆ ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای کوردستان بانگ کرا و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ئەنجامدرا.

بەگوێرەی هەواڵێک کە کەنالی تێلێگرامیی”مەکتەبی قورئان” بڵاوی کردووەتەوە، عەبدوڵلا عەباسی پاش ئەوەی بانگ کراوە بۆ ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای کوردستان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر و نیو سەبارەت بەچالاکییەکانیو گەشتێکی کە هەشت ساڵ پێش بۆ شاری “دوبەی”کردبووی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ئەنجامدراوە.

بەپێی ئەو هەواڵە، عەبدوڵا عەباسی یەکێکە لە مامۆستایانی نووسینگەی حاکم شەرعی خەڵکی کوردستان و مامۆستای خوێندنگای ئایینی “ئیمام بوخاری” لە سنە.

عەبدوڵلا عەباسی لەکاتێکدا بانگکراوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات کە لە ساڵی ١٣٩١دا / ٢٠١٢ پاش ئەوەی لە گەشتی دوبەی گەڕابووەوە بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکراوبوو. ناوبراو پاشان بە ٦ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی ٥ ساڵ سزادرا.