بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی کوردستان، دکتۆر “ئومێد مودەرەسی”، پزیشکی ددان و یەکێک لە چالاکوانە ناسراوەکانی شاری مەریوان، لە دوو هەفتە پێش ئێستاوە لەلایەن هێزەکانی سەربە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەرکراوە.

هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ ڕێبەندان / ٠١.٢٢ هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری دکتۆر مودەرێسی و دەستبەسەریان کردووە، پاشان گواستوویانەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای کوردستان لە سنە. سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو هەفتە بەسەر دەستبەسەرکرانی ئە چالاکوانەدا هێشتا هۆکاری دەستبەسەرکرانی دیار نییە.

پێدەچێت درەنگ ڕاگەیەنرانی هەواڵی دەستبەسەرکرانی ئومێد مودەرێسی فشاری هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر بنەماڵەکەی بووبێت.