بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی رۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٠ی ڕێبەندنان / ٠١.٣٠، “عوسمان دڵ ئەنگیز”، هاوڵاتیی کوردی دانیشتووی مەریوان پاش بانگ کران بۆدەزگای هەواڵگری (ستاد خبری)ی ئەو شارە، سەردانی ئەو ناوەندە ئەمنییەی کردووە و دەستبەسەرکراوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، عوسمان دڵ ئەنگیز خەڵکی گوندی “گوێزەکوێرە”ی مەریوانە و دیارنییە پاش دەستبەسەرکرانی بۆ کوێ گواستراوەتەوە.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی ئەو هاوڵاتییە کوردە لە بەردەستدا نییە.

ئەم هاوڵاتییە پێشتر لە مانگی گەلاوێژی ١٣٩٧دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.