بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، “کامران قاسمی”، “ئومێد سەعیدی” و “کەیهان ڕەشیدی”، سێ هاوڵاتیی کوردی دەستبەسەرکراو لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ورمێوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر “عەلی شەیخلو” بە تۆمەتی “ئەندامبوونی حیزبێکی کوردستانی” هەر یەکێکیان بە ٥ ساڵ بەندکردن سزادراون.

کامران قاسمی، ئومێد سەعیدی و کەیهان ڕەشیدی نزیکەی ٤ مانگ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوون و پاشان بەمەبەستی لێکۆڵینەوە گواستراوبوونەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ.

ئەو هاوڵاتییانە پاش چەند هەفتەیەک لێکۆڵینەوە لەو دەستبەسەرگەیەوە ڕەوانەی بەندی “گەنجان”ی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ کران و تا ئێستا لەو بەندیخانەیەدا ماون.