تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیایەتی کە ڕۆژی ڕابردوو ٥ی ڕێبەندان / ٠١.٢٥، “سەلمان ئەفرا”، هاوڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان بە مەبەستی تێپەڕکردنی سزای ١ ساڵ بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کراوە.

سەلمان ئەفرا ڕۆژی ٢٧ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو / ٢٠١٨.١١.١٨ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواسترایەوە. ناوبراو سەرەنجام پاش ٣ مانگ لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.

ئەو هاوڵاتییە کوردە لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵدا / ٢٠١٩.٠٤ لەلاەین دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە تۆمەتی “هاوکاریکردنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” بە ٥ ساڵ بەندکران سزادرا.

ئەو سزایە پاش ئەوەی تانەی لێدرا نێردرا بۆ دادگای پێداچوونەوە و لە ئەنجامدا بە ساڵێک بەندکران کەم کرایەوە.