تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە سەرەڕای تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر دەستبەسەرکرانی “کامبیز ئەسەدی”، هونەرمەند و بەڕێوبەری فێرگەی موسیقای “دەنگی چیا” لە کامێران، تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
ئەو هونەرمەندە کوردە ڕۆژی هەینی ٢٧ی بەفرانبار / ٠١.١٧ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە فێرگەی موسیقای دەنگی چیای کامێران دەستبەسەرکرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
دەگوترێت کە ناوبراو پاش دەستبەسەرکرانی ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ناوەندێکی ئەمنی لە سنە کراوە.
پێشتر لە ڕێکەوتی ١٥ی گەلاوێژدا /٢٠١٩.٠٨.٠٦ دوو هونەرمەند و ئەندامی گروپی میوزیکی “کۆراڵ” بەناوەکانی “بورهان کەمانگەر” و “سیروان مورادی” لەو شارەدا دەستبەسەرکرابوون و پاش ٤٥ ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازادکرابوون.