بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ١ی ڕێبەندان / ٠١.٢١، سزای سێدارە (قەساس)ی بەندکراوێکی تۆمەتبار بە “کوشتنی بەئەنقەست”بەناوی “بایرام قولیخانی” لە بەندیخانەی ناوەندیی تەبرێز جێبەجێ کرا.

بایرام قولیخانی خەڵکی شاری خۆی و پێش دەستبەسەرکرانی دانشتووی “ئازەرشەهر”ی تەبرێز بووە. نزیکەی پێنج ساڵ پێش ئێستا بەتۆمەتی “کوشتن”ی ئاوەڵ زاواکەی دەستبەسەر و پاشان بە سێدارە (قەساس) سزادرابوو.