بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکای مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٨ی بەفرانبار / ٠١.١٨، تەقینەوەی مین لەسەر ڕێگای بلدۆزەرێکی ناوەندی پاککردنەوەی مین لە شاری مێهران دوو برینداری لێکەوتەوە.

سەرچاوەیەک لە شاری مێهران لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گوتی: “بەهۆی تەقینەوەکەوە کارمەندێکی ناوەندی پاککردنەوەی مینی شاری مهران بە ناوی حوجەت کارگەر برینداربوو. هەروەها شۆفێری بلدۆزەرەکەش تووشی شەپۆلی دەنگی تەقینەوەکە بووە”.

جێگەی ئاماژەیە کە تەقەینەوەی مینە چێندراوەکانی سەردەمی شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵانە دەیان قوربانی لێدەکەوێتەوە. ئەوە لە کاتێکدایە زۆربەی ئەو تەقینەوانە لەو ناوچانە ڕوودەدەن کە پێشتر لەلایەن دەوڵەتی ئێڕانەوە وەک ناوچ پاککراو لە مین ڕاگەیەندراون”.