بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژئ چوارشەممە ٢٥ی بەفرانبار / ٠١.١٥، هاوڵاتییەکی کورد بەناوی “ئامانج نیک پەی”، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “نێ” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی مەریوانەوە دەستبەسەرکراوە.

بەگوێرەی دوایین هەواڵەکان، ئەو هاوڵاتییە کوردە تا ئێستا لە کاتێکدا دەستبەسەرە کە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکرانی لەبەر دەستدا نییە.

هەروەها دەگوترێت کە خالێد نیک پەی، باوکی ئامانج نیک پەی پاش ئەوەی بەمەستی بەدواداچوون بۆ دۆخی کوڕەکەی سەردانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی مەریوانی کردووە، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک خراوەتە ژێر چاودێرییەوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە.