بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٦ی بەفرانبار / ٠١.١٦، “ڕەشید ناسرزادە“، بەڕێوبەری کەناڵی تەلەگرامیی “شنۆ٢٤” و یەک لە چالاکوانە ژینگەپارێزەکانی شاری شنۆ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ ئازاد کراوە.

ئەو چالاکوانە مەدەنییە ڕۆژی ١٢ی سەرماوەز / ٢٠١٩.١٢.٠٣ لە کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی نێوان پیرانشار و شنۆدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراو بۆ دەستبەسەرگەی سپای پاسدارانی ورمێ گواسترابووەوە.

ناوبراو پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانی لە بواری ڕاگەیاندندا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کرابوو و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرابوو.

جێگەی ئاماژەیە کە کاناڵی تەلەگرامیی “شنۆ ٢٤” لە بواری بڵاوکردنەوەی هەواڵ و شرۆڤەی هەواڵدا چالاکی دەکات و “شرۆڤەی ڕووداوەکان و بەرزکردنەوەی ئاگاداریی کۆمەڵگا بە ڕەچاوکردنی سەربەخۆبوون”ی وەک ئامانجی خۆی داناوە.