بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٥ی بەفرانبار / ٠١.٠٥، سزای سێدارە (قصاص نفس)ی دوو برای بەندکراوی تۆمەتبار بە “کوشتنی بەئەنقەست” بە ناوەکانی “داریوش دەروێشی” و “دانش دەروێشی” لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێکرا.

ئەو دوو بەندکراوە لەگەڵ برایەکی دیکەیان بە ناوی پوران دەرویشی ڕۆژی ڕابردوو بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارە لە بەندی ٣-٤ی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێوە و بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەو بەندیخانەیە گواسترابوونەوە. پوران دەرویشی دوای کاتژمێرێک و ڕاگرتنی کاتی جەبەجێکردنی سزاکەی، بۆ ناو بەندیخانە گەڕایەوە.

داریوش و دانش دەروێشی، کوڕی محەمەد سەلیم دەروێشی و خەڵکی گوندی “دلە”ی سەربە شارۆچکەی “ئەنزەل”ی ورمێ بوون کە نزیکەی ٤ ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ برایەکی دیکەیان بەتۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست”ی دوو هاوڵاتی دەستبەسەرکرابوون و پاشان سزای سێدارە (قصاص نفس)یان بەسەردا سەپێندرابوو.