بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا چالاکوانێکی مەدەنیی کورد بەناوی “سەعید دادگەر” بانگ کراوە بۆ دەزگای هەواڵگری (ستاد خبری)ی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لێکۆڵەرە ئەمنییەکان بەهۆی چالاکییە مەدەنییەکان و بەتۆمەتی “هاوکاریکردنی یەک لە حزبە کوردستانییەکان” لێکۆڵینەوە و هەڵسوکەوتی توندوتیژانەیان لەگەڵ ئەو چالاکوانە مەدەنییە کوردە کردووە.

جێگەی ئاماژەیە کە لە دوو مانگی ڕابردوودا دەیان چالاکوانی مەدەنیی کورد لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بانگ کراون و بەهۆی چالاکییەکانیانەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە.

ئەو هەواڵانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون باس لەوە دەکەن کە لێکۆڵەرە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە زۆربەی ئەو چالاکوانانە کردووە کە کۆتایی بە چالاکییەکانیان بێنن.