تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٤ی بەفرانبار / ٠١.١٤، دوو بەندکراوی تۆمەتبار بە “کوشتنی بەئەنقەست” بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە لە بەندی ٣-٤ی بەندیخانەی ورمێوە بەڕێکران بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەو بەندیخانەیە.

ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوە “داریوش دەروێش‌پور” و “دانش دەروێش‌پور” ڕاگەیەندراوە. ئەو دوو بەندکراوە کە بران و خەڵکی ورمێن، نزیکەی چوار ساڵ پێش ئێستا بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی دوو هاوڵاتی دیکە دەستبەسەرکران و پاشان سزای سێدارە (قصاص)یان بەسەردا سەپێندرا.

جێگەی ئاماژەیە کە بەرپرسانی بەندیخانەکە بە ئەو دوو بەنکراوەیان گوتووە کە ئەگەر ڕەزامەندنی بنەماڵەی کوژراوەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکەیان وەرنەگرن، بەرەبەیانیی سبەینێ سزاکەیان جێبەجێ دەکرێت.