تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە “مادێح ئەحمەدی”، هاوڵاتی دانیشتووی گوندی “سەرهۆیەی”ی سەربە سنە لە هەفتەیەک پێش ئێستاوە دەستبەسەرکراوەو تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

ئەو هاوڵاتییە کوردە ڕۆژی هەینی ١٣ی بەفرانبار / ٠١.٠٣ پاش ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و دەرگای ماڵەکەیان شکاند دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

ناوبراو پێشتر لە ساڵی ڕابردووشدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوو و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازادکرابوو. ئەو هاوڵاتییە کوردە دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی “ئەندامبوونی یەک لە حزبە کوردستانییەکان” بە ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو سزادرابوو.