بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت، پیرانشار و چاڵدێران تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر و کاسبکار کردووە و سێ کەسیان بریندارکردووە.

ڕۆژی ڕابردوو پۆلێک کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشارو چاڵدێران درانە بەر دەسڕێژیی گولـلەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی چاڵدێران بە ناوی “مەجید مەزڵومی” و کاسبکارێکی خەڵکی نەغەدە بەناوی “ئومێد حەیدەری” برینداربوون.ئومێد حەیدەریڕۆژی ڕابردوو پۆلێک کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشارو چاڵدێران درانە بەر دەسڕێژیی گولـلەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی چاڵدێران بە ناوی “مەجید مەزڵومی” و کاسبکارێکی خەڵکی نەغەدە بەناوی “ئومێد حەیدەری” برینداربوون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، مەجید مەزڵومی لەلایەن دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکانی چاڵدێرانەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری “ئەردیش” لە باکوری کوردستان بەڕێکراوە و لە ئێستادا لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە.

هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆڵبەرێک بەناوی “شوان عەبدولڵاهی” لەناوچە سنوورییەکانی سەردەشت دراوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە و برینداربووە.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان پێشتر ڕاپۆرتێکی لەسەر ئاماری کوژران و برینداربوونی کۆڵبەرەکان لە ساڵی ٢٠١٩ دا بڵاوکردووەتەوە. بەگوێڕەی ئەو ڕاپۆرتە لە ساڵی ٢٠١٩ دا ٧٩ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لەلایەن هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران یان بەهۆی ڕووداوە سروشتییەکان و ڕێگا مەترسیدارەکانەوە گیانیان لەدەست داوە. و ١٦٥ کۆڵبەر و کاسبکاری دیکەش برینداربوون.

برینداربوونی مەجید مەزڵومی