بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی رابردوو ١٤ی بەفرانبار / ٠١.٠٤، هێزەکانی پاسەوانیی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی دەوروبەری گوندی “بەلجوک”ی سەربە شاری کۆتوولی شاری خۆی پۆلێک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر برینداربوون.

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕ ناوی ئەو کۆڵبەرە بریندارانەی “بهنام عەلی زادە”، تەمەن ٢٠ ساڵ و “عەلی یوسفی”، تەمەن ٢٥ ساڵ ڕاگەیاند.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئەمڕۆ ١٥ی بەفرانبار / ٠١.٠٥، ڕاپۆرتێکی لەسەر ئاماری کوژران و برینداربوونی کۆڵبەرەکان لە ساڵی ٢٠١٩ دا بڵاوکردووەتەوە. بەگوێڕەی ئەو ڕاپۆرتە لە ساڵی ٢٠١٩ دا ٧٩ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لەلایەن هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران یان بەهۆی ڕووداوە سروشتییەکان و ڕێگا مەترسیدارەکانەوە گیانیان لەدەست داوە. و ١٦٥ کۆڵبەر و کاسبکاری دیکەش برینداربوون.