تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ئەمڕۆ ١٤ی بەفرانبار / ٠١.٠٤، بەندکراوێکی سونەی کورد بەناوی “خوسرۆ زەرەستان” لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

خوسرۆ زەرەستان لە ڕێکەوتی ١٧ی گەلاوێژدا / ٢٠١٨.٠٨.٠٨ لە شاری شنۆ دەستبەسەرکرا و پاشان بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بەڕێکرا. ناوبراو پاش چەن هەفتە و کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکانی بۆ بەندیخانەی ورمێ گوسترابووەوە.

ئەو هاوڵاتییە کوردە لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا / ٢٠١٨.١٠ بە تۆمەتی “ئەندامبوون لەناو گروپە توندڕەوە مەزهەبییەکاندا” لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێوە بە ١٥ ساڵ بەندکران سزادرا.

خوسرۆ زەرەستان پێش ئەوەش بەهۆی دۆسییەکی دیکەوە هەر بەم تۆمەتە بۆ ماوەی سێ ساڵ لە بەندیخانەی ڕەجایی شەهری کەرەجدا بووە.