بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هاوڵاتییەکی خەڵکی باکوروی کوردستان بەناوی “سەردار ئوزموش” ڕۆژی ٢٠ی سەرماوەز / ١٢.٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ورمێوە دەستبەسەرکراوە و پاش ١٠ ڕۆژ لێکۆڵینەوە لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی ئەو شارە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ گوازراوەتەوە.

ئەو هاوڵاتییە کوردە بۆ ماوەی ١٤ ساڵ لە هەرێمی کوردستان پەنابەری سیاسی بووە. پاش وەرگرتنی پاسپۆرتی عێراقی بەشێوەی یاسایی گەشتی کردووە بۆ ئێران کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە.

تۆمەتی سەردا ئەزموش “ئەندامبوونی یەک لە حیزبە کوردستانییەکان” ڕاگەیەندراوە و پاش ئەوەی بڕیاری دەستبەسەرکرانی بۆ دەرکراوە بۆ بەندی ٣-٤ی بەندیخانەی ورمێ گوازراوەتەوە.