بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، “ناسر هیمەتی”، پزیشکی دەرونی و وەرگێر دانیشتووی شاری ئیسفەهان ڕۆژی ٤ی بەفرانبار / ١٢.٢٥، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکراوە و بۆ یەک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکرانی دەستدا نییە. بەڵام دەگوترێت کە دەستبەسەرکرانی بەهۆی بڵاوکردنەوەی نووسینەکانی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر لە تورە کۆمەڵایەتییەکان بووە.

ئەو پزیشکی دەرونییە لە کاتی دەستبەسەرکرانییەوە بۆ ئێستا دوو جار پەیوەندیی تەلەفۆنی بە بنەماڵەکەیە کردووە. ناوبراو خەڵکی ئاودانانی پارێزگای ئیلامە و لە چەند ساڵی ڕابردووە چەند کتێبی لەسەر دەروونناسی وەرگێران کردووە و لە ئێران لە چاپ دراوە.