تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ڕۆژی چوارشەممە ٤ی بەفرانبار / ١٢.٢٥، سێ هاوڵاتیی کورد بەناوەکانی “شاپور حەبیبی”، “فەرامەرز قاسمی ئازەر” و “فەرزین ڕۆستەمی” لە شاری دەماوەندی سەربە تارانی دەستبەسەرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی تۆڕ، ئەو هاوڵاتییانە خەڵکی شاری سنە بوون و لە ماوەیەک پێش ئێستاوە لە شاری دەماوەند نیشتەجێ بوبوون.

سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاوڵاتیانە بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی دەماوەند، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکار و شوێنی دەستبەسەرکرانیان لە بەردەستدا نییە