بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ ٢٨ی سەرماوەز / ١٢.١٩، “سەید خالد حسێنی”، چالاکوانی کرێکاری و یەک لە ئەندامانی کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازادکرا. ناوبراو ڕۆژی ٤ی سەرماوەز / ١١.٢٣ لەلایەن پۆلیسی ئاسایشی سنەوە دەستبەسەرکرابوو.

ئەو چالاکوانە کرێکارییە لە ساڵانی ڕابردوودا چەند جار بە هۆکارگەلی وەک بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی دژ بە هێرشی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان) و هەوڵدان بۆ وەستاندنی سزای سێدارەی بەندکراوە سیاسییە کوردەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە.