بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٧ی سەرماوەز / ١٢.١٨، سزای سێدارەی بەندکراوێکی تۆمەتبار بە “کوشتنی بەئەنقەست” لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێکرا.
ناسنامەی ئەو بەندکراوە “فەرزاد سەیفپەناهی”، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری دێولان ڕاگەیەندراوە.
ناوبراو لە ساڵی ١٣٩٣ / ٢٠١٤ دا بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەرکرابوو و پاشان سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
جێگەی ئاماژەیە کە چالاکوانانی مەدەنی لە ڕۆژانی ڕابردوودا کەمپەینێکیان بۆ وەرگەرتنی ڕەزامەندیی بنەماڵەی کەسی کوژراو و هەڵوەشاندنەوەی سزاکە دەستپێکردبوو، بەڵام ئەو هەوڵانە نەگەیشتنە ئەنجام.