بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٦ی سەرماوەز / ١٢.١٧، “هۆمایون عەباسی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەرکراوە. هۆکار و ناوەندی بەرپرسی دەستبەسەرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسە کورد تا ئێستا نەزانراوە.

هۆمایون عەباسی خەڵکی شاری شابادی سەربە پارێزگای کرماشان و سەرنووسەری گۆڤاری کولتوری-سیاسیی “ژیلوان”ە. ئەو گۆڤارە لە پێنج ساڵ پێش ئێستاوە بە زمانەکانی کوردی و فارسی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تارانی پایتەخت بڵاودەکرێتەوە.