عومەر ئیمامی

هاوڵاتی کوردی خەڵکی کامێران

دەستبەسەرکران: ١٢ی جۆزەردانی ١٣٧٥ / ١٩٩٦.٠٦.٠١

تۆمەت: دژایەتیکردنی خودا (محاربە) لەڕێگەی ئەندامبوونی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

سزا: بەندکرانی تاهەتایی

ڕەوش: بەندکراو لە بەندیخانەی کراوەی ئەبەرکوهی یەزد

حومەر ئیمامی، چالاکوانی سیاسی کوردی خەڵکی کامێران لە ڕێکەوتی ١٢ی جۆزەردانی ١٣٧٥/ ١٩٩٦.٠٦.٠١ لە میانەی شەڕ و پێکدادانێکی نێوان هێزەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و “حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران” دەستبەسەرکرا.

ئەو چالاکوانە سیاسیە پاش دەستبەسەرکران ڕەوانەی بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان کرا. لەو سەروبەندەدا لەلایەن دادگای شۆڕسی ئیسلامی کراشانەوە بە تۆمەتی “دژایەتیکردنی خودا (محاربە)” بە نەدکرانی تاهەتایە و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی ئەبەرکوهی یەزد سزادرا. سەرەنجام پاش ١٠ ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان بۆ بەندیخانەی یەزد دوورخرایەوە.

ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە لە مانگی سەرماوەزی ١٣٩٠ / ٢٠١١.١٢ لەگەڵ ٨ بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی یەزددا بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە جیانەکردنەوەی بەندکراوە سیاسییەکان لە بەندکراوانی دیکە دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن.

عومر ئەمامی لە مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٣ / ۲۰۱۴.۱۱ پاش تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر کۆچی دوایی براکەی بۆ یەکەم جار پاش ١٩ ساڵ بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تمەنی بۆ ماوەی هەفتەیەک مۆڵەتی چوونەدەرەوە لە بەندیخانەی درایە. پاشان لە ڕەشەمەی ئەو ساڵەدا / ٢٠١٥.٠٣ جارێکی دیکە بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تمەنی مۆڵەتی درایە بۆ ٢٠ ڕۆژ لە بەندیخانە بچێتە دەرەوە.

دەگوترێت داواکاری گشتیی یەزد لە مانگی سەرماوەزی ١٣٩٨ / ٢٠١٩.١٢ داوای ئەو بەندکراوە سیاسییە بۆ ئازادبوونی پەسند کردووە و مەرجی ئازادییەکەشی ڕەزامەندیی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان ڕاگەیاندووە.

ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە لە ئێستادا ٢٤ەمین ساڵی بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی کراوەی ئەبەرکوهی یەزددا تێپەڕدەکات.