تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە “جەلال ڕۆستەمی”، چالاکوانی مەدەنی کورد لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی “دادوەر سەعیدی” بە تۆمەتی “ئەندامبوونی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)” بە ٥ ساڵ و تۆمەتی “بانگەشە دژی کۆماری ئیسلامی” بە ساڵێک بەندکران سزادراوە. بەپێی مادەی “کۆکردنەوەی سزاکان”ی یاسای سزادانی ئیسلامی، ٥ ساڵ لەو سزایە جێبەجێ دەکرێت.

دانیشتی دادگای ئەو چالاکوانە مەدەنییە لەمانگی خەزەڵوەردا / ٢٠١٩.١١ بەڕێوەچووە و سزاکەشی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دەکراوە و بەفەرمی پێی ڕاگەیەندراوە.

جەلال ڕۆستەمی لە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو / ٢٠١٩.٠٣.١٤ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری “ڕامسەر”ی باکوری ئێران دەستبەسەرکرا و پاش دوو ڕۆژ گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە.

ناوبراو ڕۆژی ٢٣ی گوڵان / ٠٥.١٣ پاش کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکانی بەڕێکرابوو بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە و لە کۆتاییەکانی مانگی گوڵاندا / ٠٥.١٩ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی ئازادکرابوو.