بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ١٩ی سەرماوەز / ١٢.١٠، هاوڵاتییەک بەناوی “عوسمان ڕۆستەم زادە” بەهۆی تەقینەوەی مین لە سۆفی جانەی گوندی “شوشمی”ی سەربە نەوسود برینداربوو و ئەگەری هەیە قاچێکی لە دەست بدات.
جێگەی ئاماژەیە کە عوسمان ڕۆستەم زادە، کوڕی مەحمود، خەڵکی گوندی “شمشێر”ی پاوە و باوکی سێ منداڵە.
لە ساڵانی ڕابردوودا تەقینەوەی مین لەسەر ڕێگای شوانەکان، کۆڵبەرەکان و هاوڵاتییان لەو ناوچانەدا زیادی کردووە، ئەوەش ئەو دەنگۆیەی هێناوەتە ئاراوە کە هێزەکانی سپای پاسداران لەو ناوچانەدا مین دەچێنن.
پێشتر لە ڕێکەوتی ١٤ی خەزەڵوەر / ١١.٥ هەور لەو گوندەدا کۆڵبەرێک بەناوی “ئەشکان فەتاحی” بەهۆی تەقینەوەی مین قاچێکی لەدەستدابوو.